بۆردومانی چەمی باکورمانیان له‌ لایه‌ن فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکییه‌

400w
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکییه‌ بۆردومانی “چەمی باکورمانیان” له‌ سنووری قه‌زای ئاکرێ کرد.
به‌پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هاوكات فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکییه‌ هەشت جار گوندی “شەهێ”ی سەربە ناحیەی “دینارتێ” لە دەڤەری زێباریان بۆردومان کرد. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ کە فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکییه‌ بە بیانوی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، ئەم ناوچانەیان بەچڕیی بۆردومان کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ دوای هەڵبژاردنه‌كانی مانگی ژوولای ساڵی ٢٠١٥ له‌ تورکییه‌، ئاگربەستی نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکییه‌ کۆتایی پێهات و بۆ جارێکی دیكه‌ شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا سەریهەڵداوه‌. لەو کاتەشەوە هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌تی تورکییه‌ چەندینجار سنوورەکانی هەرێمی كوردستانی بۆردومان کردووە.