بۆردومان كردنی بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له‌ كه‌ركوك

400
له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووك ١٢ چه‌كداری داعش كوژران و چه‌ند بنكه‌یه‌كی چه‌كداره‌كانی داعشیش به‌ ته‌واوی له‌ناوچوون.به‌ پێی راپۆری ئێن ئاڕ تی، رۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ درێژه‌ی بۆردومانه‌كانیاندا، ئاوایه‌كانی “زه‌نقه‌ر، ره‌بیعه‌ و سبعه‌نیسان”یان له‌ سنووری داقوق به‌ چڕوپڕی بۆردومان كرد. له‌ بۆردومانی هاوپه‌یماناندا شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ی شوێنی چه‌كداره‌كانی داعش كرا. له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كاندا ١٢ چه‌كداری داعش كوژران و بنه‌كه‌یه‌كی ئه‌و گروپه‌ش تێكشكێنراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →