بۆردوومانی سه‌ر له‌ نوێی ناوچه‌ی برادۆست له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌

435w
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌، بۆ جارێكی دیکە به‌ بیانووی‌ هه‌بوونی گه‌ریلاكانی “په‌كه‌كه‌”، ناوچه‌ی “برادۆست” له‌ هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌م بۆروومانه‌وه‌ ده‌یان هێكتار له‌ زه‌وی و زار و پوش و پاوانی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ ناوچوون.
ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌ سه‌ر له‌نوێ گوندی “ئاڵێیان” له‌ سنووری برادۆست، بۆردومان كرد. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ شه‌وی‌ رابردوش فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركییه‌، بۆردومانی‌ زنجیره‌ چیاكانی‌ خواكۆرك و گونده‌كانی‌ ده‌ورووبه‌ریان كردبوو. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه سێهه‌مین جاره‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركییه‌ ناوچه‌ی‌ برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن.