بۆمبارانی بنكه‌وباره‌گاكانی یه‌ په‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیه‌

166
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌ په‌ گه‌” رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌رته‌شی توركیه‌ بنكه ‌وباره‌گاكانیان له‌ باكووری سوریه‌ بۆمباران كردووه‌.ده‌وترێت له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا ٤ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی یه‌ په‌ گه‌ و ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه‌ له‌ رۆژئاوای شاری كۆبانی بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حێزبی “پ ك ك” له‌ لایه‌ن پۆلیسی توركیه‌وه‌ هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ چه‌شنێك كه‌ له‌ رۆژی جومعه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی ٩٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌ نیوه‌ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه‌ جارێكیتر بنكه‌ و باره‌گاكانی “پ ك ك”یان له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆمباران كردووه‌. ئاژانسی خه‌به‌ری فه‌رانسه‌یش له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی هێرشی ئاسمانی جێته‌كانی توركیه‌ له‌دژی بنكه‌وباره‌گاكانی كورده‌ سورییه‌كان له‌ ناوچه‌یه‌ك له‌ شاری “حه‌ڵه‌ب”ی راگه‌یاند.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →