بۆمبارانی بنكه‌ و باره‌گاكانی پ ك ك له‌ باكووری عێراق

361
به‌ پێی راپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی “ئێف ١٦ و ئێف ٤”ی توركیه‌، بنكه‌ و باره‌گاكانی “پ ك ك” له‌ باكووری عێراقیان بۆمباران كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٢٥ فڕۆكه‌ی “ئێف ١٦ و ١٨ و فڕۆكه‌ی “ئێف ٤”ی هێزه‌كانی ئاسمانی توركیه‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی پ ك ك له‌ ناوچه‌ی “قه‌ندیل”، خه‌واكورك، ئاواشین، مه‌تینا، باسیان، گاره‌ و زاپ” له‌ سه‌عات ٢٣ تا ٥ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ توندی بۆمباران كرد. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی قوربانیان و خه‌ساره‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م بۆمبارانه‌، زانیاریییه‌كی ورد بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.