بۆمبارانی به‌غدا له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگه‌نده‌ی عێراق

83
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ جه‌ریانی هاویشتنی بۆمبێك له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگه‌ندی هێزی ئاسمانی وڵاتی عێراق، بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، ژماره‌یه‌ك كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.
له‌ جه‌ریانی هاویشتنی ئه‌م بۆمبه‌، ٧ كه‌س كوژران و ١١ كه‌سی دیگه‌یش بریندار بوون. كاربه‌ده‌ستانی ره‌سمی عێراق رایانگه‌یاندووه‌: “فڕۆكه‌ی جه‌نگی مودێل” سوخۆ”ی هێزه‌كانی ئاسمانی عێراق، پاش بۆمبارانی بنكه‌ و بارگا دیاریكراوه‌كانی ئیسلامگه‌رایانی توندرو، له‌ حاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنكه‌ی خۆی بوو كه‌ به‌ره‌وڕووی كێشه‌ی تكنیكی بۆوه‌ و روودانی ئه‌م حادیسه‌یه‌ لێكه‌وته‌وه‌.