به پێی راپۆرته‌كان، هێزه ئاسمانیه‌كانی “كێنیا”، دوو ئوردگای میلیشیاكانی “ئه‌لشه‌باب”یان له سومالی بۆمباران كرد.به پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی به‌رگری كێنیا، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته له كاردانه‌وه به هێرشی خوێناوی هه‌فته‌ی رابردوو بۆسه‌ر دانیشگای “گاریسا” له ٢٠٠ كیلومێتری سنووری ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ سومالی، رۆژی یه‌كشه‌ممه ئوردوگاكانی “ئه‌لشه‌باب”یان له دوو شاری سنووری سومالی، كرده ئامانج. شایانی باسه له جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا ١٤٨ كه‌س كوژران و ژماره‌كیش بریندار بوون.