بۆمبارانی فرۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا له‌ لایه‌ن فرۆكه‌كانی عه‌ره‌بستان

241y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گوڵان، له‌ جه‌ریانی هێرشی شه‌ڕكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ مه‌به‌ستی پێشگیری له‌ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئێران له‌ فرۆكاخانه‌ی سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ٧٠ كه‌س كوژران.
وته‌بێژی ئه‌رته‌شی عه‌ره‌بستان وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه‌ رایگه‌یاند كه‌ فرۆكه‌یه‌كی ئێرانی بۆ نیشتنه‌وه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ناوچه‌یی هه‌ماهه‌نگی نه‌كردبوو. خه‌له‌بانی ئه‌م فرۆكه‌ ئێرانییه‌ هه‌روه‌ها هوشداری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ناوچه‌یی و فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو، به‌م بۆنه‌وه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستان، باندی فرۆكه‌خانه‌ی سه‌نعایان بۆمباران كرد.