بۆمبارانی كه‌رتی غه‌زه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیل

486
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیل ناوچه‌گه‌لێك له‌ كه‌رتی غه‌زه‌یان بۆمباران كرد.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه له‌‌ شاری “تولكه‌ره‌م” له‌ باكوری تێلاڤیڤ، له‌ نێوان ناڕازییان فه‌له‌ستینی و هێزه‌كانی ئیسرائیل تێكهه‌ڵچوون هاته‌ ئاراوه‌. له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ لایه‌ن نیزامیانی ئیسرائیلییه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ چڕبوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی “عیسه‌ویه‌” له‌ بیت المقدس راگه‌یه‌ندراوه‌. به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌لال ئه‌حمه‌ر، له‌ ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا لانیكه‌م ٧٧ فه‌له‌ستینی به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی رژیمی ئیسرائیل بریندار بوون.