بۆمبارانی كۆشكی سه‌رۆك كۆماری له‌ عه‌ده‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمان

68y
له‌ هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانانی وڵاتانی عه‌ره‌ب، به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گای هێزه‌كانی حه‌وسی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ یه‌مه‌ن، كۆشكی سه‌رۆك كۆماری له‌ عه‌ده‌ن بۆمباران كرا.ئه‌م هێرشانه‌ له‌ حاڵێكدا درێژه‌ هه‌یه‌ كه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی خوازیاری راگرتنیه‌تی. داخوازییه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه‌ ره‌ت كرایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا “ریاز” داوای له‌ “تاران” كردووه‌ تا له‌ رێگای پشتگیری له‌ حه‌وسییه‌كان، له‌ كاروباری ناوخۆی یه‌مه‌ندا، ده‌خاڵه‌ت نه‌كات.