بۆمبارانی ناوچه‌ جیاجیاكانی یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیمارات

348
فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیمارات بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی شكستی قورسی رۆژی جومعه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٤٥ نیزامی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی “ساله‌”ی یه‌مه‌ن كوژران، له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی یه‌مه‌نیان بۆمباران كرد‌. شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیمارات ناوچه‌گه‌لێك له‌ ئۆستانی سه‌عده‌ له‌ باكوری یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها ناوچه‌گه‌لێك له‌ “مارب”یان بۆمباران كرد. ئه‌م فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌رانه‌ هه‌روه‌ها ناوچه‌ی “جه‌به‌ل عه‌تان” له‌ سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌نیان بۆمباران كرد كه‌ به ‌وته‌ی شاهیدحاڵان، دوكه‌ڵێكی خه‌ست له‌م ناوچانه‌ به‌رچاو كه‌وتووه‌. شایانی باسه‌ رۆژی جومعه‌ له‌ جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتی نیزامی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سه‌عودی له‌دژی حه‌وسییه‌كان، ٤٥ سه‌ربازی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و پێنج سه‌ربازی به‌حره‌ینی كوژران.