بۆمبارانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوری له‌ ئۆستانی حه‌ڵه‌ب

315y
به‌ وته‌ی “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌”، هێلیكۆپتره‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریه‌ به‌ رژاندنی بۆمبه‌گه‌لێكی بۆشكه‌یی له‌ ئۆستانی شومالی “حه‌ڵه‌ب”، زیاتر له‌ ٧٠ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوشت و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار كرد.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هێلیكۆپتێره‌كانی ده‌وڵه‌تی بازاڕێكی شلوغیان له‌ شاری “ئه‌لباب” له‌ ئۆستانی حه‌ڵه‌ب كرده‌ ئامانج. به‌ وته‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه،‌ به‌ سه‌ر‌نجدان به‌ ناله‌بار بوونی بارودۆخی برینداران، ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌ حاڵی زیاد بوون دایه‌. شایانی باسه‌ گروپه‌كانی مافی مرۆڤ كه‌ڵك وه‌رگرتنی بۆمبی بۆشكه‌ییان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د مه‌حكوم كردووه‌ و به‌ “جه‌نایه‌تی جه‌نگی” له‌ قه‌ڵه‌میان داوه‌.