بۆمباران كردنی بناری قه‌ندیل له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیه‌

330
به‌ پێی راپۆرتی ئێن ئاڕ تی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیه‌ ئاواییه‌كانی بۆڵێ و ئێنزێیان لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر، بۆردومان کرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ئاكامی ئه‌م رووداوه‌ به‌رقی ناوچه‌كه‌ بڕاوه‌ و تا ئێستاش رێژه‌ی زیانه‌كانی ئه‌م بوردومانه‌، ئاشكرا نه‌بووه‌. ده‌وترێت چەند فڕۆکەیەکی جەنگی هه‌روا بەسه‌ر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە. شایانی باسه‌ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیه‌ شه‌وی رابردوو، ئاواییه‌كانی سنوری چیای “گارە”یان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.