بۆمباران نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكانی بێ سنوور له‌ یه‌مه‌ن

575
شه‌ڕكه‌ره‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی، نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكانی بێ سنوور له‌ یه‌مه‌نیان بۆمباران كرد.
سازمانی پزیشكانی بێ سنوور به‌ ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه‌ رایگه‌یاند: “نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ر به‌م سازمانه‌ له‌ شاری سه‌عده‌ له‌ باكوری یه‌مه‌ن سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر چه‌ندین جار بۆمباران كرا. هه‌واڵنێری ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن “سه‌با”، هه‌واڵی بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و له‌ناوچوونی به‌ته‌واوه‌تی ساختمانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی راگه‌یاند. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكانی بێ سنوور، مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه‌ و ژماره‌یه‌ك ماڵی مه‌سكونیش خه‌ساره‌تیان به‌ركه‌وتووه‌. عه‌مه‌لیاتی ئاسمانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی به‌رده‌وام هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و غه‌یره‌ نیزامی ده‌كاته‌ قوربانی.