بۆ مه‌حكوومییه‌تی بێبه‌شبوونی به‌ندكراوانیی سیاسیی له‌ ده‌وا و ده‌رمان

54
ئه‌نجۆمه‌نی جیهانیی پزیشكیی له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌ ڕوو له‌ “خامه‌نه‌یی”، كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئه‌م وڵاته‌ له‌ بێبه‌ش كردنی به‌ندكراوانی سیاسیی له‌ خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانیی، وه‌ك شێوازێك له‌ “ئه‌شكه‌نجه‌ و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ” مه‌حكووم كرد.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ له‌م نامه‌یه‌دا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بێبه‌ش بوونی له‌ پێڕاگه‌یشتنی پزیشكیی، نیشانده‌ری هه‌ڵسووكه‌وتی نادرووسته‌ و ده‌توانێت هه‌ندێجار وه‌ك شێوازێك له‌ ئه‌شكه‌نجه‌، هه‌ڵسووكه‌وتی بێ به‌زه‌ییانه‌، نامرۆڤانه‌ یاخود سووكایه‌تی پێكردن بگۆڕدرێت كه‌ به‌ ئاشكرایی له‌ یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ، قه‌ده‌غه‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م رێكخراوه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆرتی رێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، بێبه‌ش بوونی به‌ندكراوانی سیاسیی و به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی له‌ ده‌وا و ده‌رمان، وه‌ك جۆرێك له‌ “سزای زیاده‌ و گرتنی ئێعتڕافی زۆره‌ملێ” مه‌حكووم كردووه‌. رێكخراوی جیهانیی پزیشكی له‌ درێژه‌دا خوازیاری به‌هره‌مه‌ندبوونی به‌ندكراوانی سیاسیی له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی پزیشكی و به‌دواداچوون و سزادانی مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تی زیندان كه‌ گومان ده‌كرێت به‌ ئانقه‌ست به‌ندكراوان له‌م چاودێرییانه‌ بێبه‌ش بكه‌ن بوو.