بۆ یادی گیان به‌ختکردووانی گوردانی شوان

567t

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ساڵڕۆژی گیان به‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوانه‌.هاوڕێیانی گوردانی شوان رۆژێك دوای بۆمباران شیمایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ گازی شیمیایی مه‌سموم ببوون، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ قه‌راخ چۆمی سیروان ده‌رگیر بوون و ژماره‌یه‌كیان گیانیان به‌ختكرد و ژماره‌یه‌كیشیان به‌ ئه‌سیری كه‌وتنه‌ ده‌ست دوژمن كه‌ دواجار دوای ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆر له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كران. به‌مجۆره‌ سه‌رجه‌م ٧٢ هاوڕێی گوردانی شوان له‌و رووداوه‌دا خوێنیان تێكه‌ڵ به‌ خوێنی پێنج هه‌زار گیان به‌ختكردووی بێ دیفاعی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بوو. له‌ ٢٧مین ساڵیادی گیان به‌ختكردنی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان، رێز له‌ یادوبیره‌وه‌ری ئازیزیان ده‌گرین و هه‌زاران سڵاو و دروود ده‌نێرین بو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ خۆڕاگر و سه‌ربه‌رزه‌کانیان.