بیانیه‌یه‌ی كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لێمانی ئیخراجی ساڵی ٥٩ی شاری سنه‌ و ده‌روبه‌ر

48q
كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لێمانی ئیخراجی ساڵی ٥٩ی شاری سنه‌ و ده‌روبه‌ر، له بیانیه‌یه‌كدا بۆ “ره‌زا ئه‌مجه‌دی” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی “كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆیارمه‌تیدان بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكاریه‌كان” كه به‌هۆی نه‌خۆ‌شی دڵه‌وه‌ له زیندان بۆ نه‌خوشخانه‌ گواسترایه‌وه‌، هیوای سڵامه‌تیان خواست.
له به‌شێك له‌م بیانیه‌دا هاتووه‌: ئه‌مه‌ دووهه‌مین جاره‌ كه ره‌زا ئه‌مجه‌دی له نه‌خوشخانه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ به‌سته‌ری ده‌كرێت،. ئێمه‌‌ دڵنیاین كه بوونی “گوشاری ره‌وانی” له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زیندان، بۆ‌ته‌ هۆی ناراحه‌تی ره‌وانیی و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی دڵی ئه‌م چالاكه‌ كرێكاریه‌. ئێمه‌، كاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌ سه‌به‌بكاری خراپتربوونی وه‌زعی ره‌زا ئه‌مجه‌دی ده‌زانین و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیمان به میدیاكانی سه‌رتاسه‌ری جیهان راده‌گه‌ینن و ده‌ڵین كه، كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناتوانن به‌ر به چالاكی ئێمه‌ بگرن.