بیتلاته‌كلیفی سه‌دان كرێكار دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی چۆكا

129q
دوابه‌دوای داخرانی شیركه‌تی سه‌نایعی چێو و كاغه‌زی ئێران “چۆكا” له‌ ئۆستانی گیلان، سه‌دان كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌كار بێكار بوون و له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌م دواییانه‌دا به‌ بڕیاری شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری ته‌ئمینی ئیجتماعی “شه‌ستا”، ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان له‌ كارخانه‌ی چۆكا به‌ مه‌به‌ستی بازسازی و نوێژنكردنه‌وه‌ی ماشین ئاڵات، بۆ ماوه‌ی چوار مانگ راگیراوه‌. به‌وته‌ی كرێكاران، هه‌ر ئێستا ئه‌وان به‌ بێ هیچ داهاتێك چاوه‌ڕێ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر كارن.