بیكاریی كرێكاران دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا

99
راپۆرته‌كان باس له‌ داخرانی دووباره‌ی كارخانه‌ی قه‌ندی “فه‌سا” و بیكاریی كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ده‌كه‌ن.
دوابه‌دوای نه‌هاتنه‌دی واده‌وبه‌ڵێنی فه‌رمانداریی و ئیداره‌ی بازه‌رگانیی رژیم له‌ شارستانی فه‌سا سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنان و دابین كردنی شه‌كه‌ری خاوی پێویست، كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا داخراو و بووه‌هۆی به‌ بیكاریی زیاتر له‌ ٢٤٠ كرێكاری وه‌رزی و شیركه‌تیی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌. شایانی باسه‌ له‌ مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵیشدا نزیكه‌ی ٥٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا به‌ هه‌ربه‌م بیانووه‌ له‌ كار ئیخراج كرا‌ن.