به پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌داوای داخرانی شیركه‌تی “ئابگینه”، زیاتر له ٥٠٠ كرێكاری ڕه‌سمی و قهراردادایی له كار بیكار بوون.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له‌گه‌ڵ داخرانی ڕه‌سمیی شیركه‌تی ئابگینه له ئۆستانی قه‌زوین و شیركه‌ته پێوهنیدارهكان كه له پیشه سازی یه‌كانی شیشه‌دا چالاكییان ده‌كرد، زیاتر له ٥٠٠ كرێكار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ٦ مانگه هه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه، له كار بیكار كران. شایانی باسه تا ئێستا ١٥ شیركه‌ت له‌وانه شیركه‌ته‌كانی “پۆشینهبافت، فه‌رنه‌خ، نه‌قش ئیران” له ئۆستانی قه‌زوین به شێوه‌ی ره‌سمی داخراون. داخرانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌رانه بۆته هۆی بیكاری زیاتر له دوو هه‌زار كریكار.