سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ٢٠ رۆژ به‌سه‌ر ساڵی تازه، تا ئێستا رێژه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوقی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی دیاری نه‌كراوه و كرێكارانی خانه‌نشینكراو هه‌روا له چاوه‌ڕوانی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم ده‌بێ رێژه‌ی موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشینی، له كاركهوتوویی گشتی و كۆی موسته‌مه‌ڕی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سهرپهرهستهكانیان مردوون، له مه‌ودای كاتی كه لانیزۆر له ساڵێك یه‌كجار كه‌متر نه‌بێت، به سه‌رنجدان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی به‌رێچوونی ژیان هه‌ر به‌و رێژه‌یه زیاد بكات. شایانی باسه ئه‌م رێژه‌یه نابێت له لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكارێكی عادی كه‌متر بێت.