بیلاته‌كلیفی درێژماوه‌ی كرێكارانی ئێخراجی ئاجۆر شێل

346y
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر ئێخراجی كرێكارانی ئاجۆر شێل، كارخانه‌ی ئاجۆری ماشینی “شێڵ” له‌ ئۆستانی كوردستان تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای حقوقیی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌یان كرێكاری قه‌راردادی كه‌ له‌ ساڵی ٩١وه‌ به‌ داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ بێكار بوون، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بیلاته‌كلیفیه‌كه‌یان تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ئۆستانی رژیمیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، پاش داخرانی كارخانه‌ی ئاجۆری ماشینی “شێل”، لانیكه‌م ٣٥ كرێكاری قه‌راردادی و ١٥٠ كرێكاری وه‌رزی ئێخراج و بێكار بوون.