بیلاته‌كلیفی درێژه‌ ماوه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان

106
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٨ مانگ له‌ ئێخراج و بێكاری بوونی ٨٠ كرێكاری په‌یمانكاری به‌شی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی “پاڵاوگه‌ی ئابادان”، كرێكاران به‌ بێ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ئیداره‌ی كاری رژیم حوكمی په‌رداخت كردنی مه‌زایای دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ی ده‌ركردووه‌، به‌ڵام خاوه‌نكار هه‌روا له‌ په‌رداختی مه‌زایای كرێكاران، خۆده‌بوێرێت. شایانی باسه‌، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان زیاتر له‌ ٨ مانگه‌ حه‌قده‌ستی دواخراو، مافی سه‌نه‌وات، جه‌ژنانه‌، ئیزافه‌ كاری و مافی بیمه‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.