بیلاته‌كلیفی رێكخستنی پرۆژه‌ی سه‌دی ئاویی سیازاخ له‌ دیوانده‌ره‌

210y
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ماوه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی پرۆژه‌ی دروست كردنی سه‌دی “سیازاخ”ی دیوانده‌ره‌، تا ئێستا كاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌واو نه‌بووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای دروست بوونی به‌شێكی زۆر له‌ سه‌دی سیازاخ، هێشتا ٥٠ میلیارد تمه‌نی دیكه‌ بۆ ته‌واو كردنی ئه‌م سه‌ده‌ پێویسته‌. سه‌دی سیازاخ به‌ ئامانجی دابین كردنی ئاوی زه‌وی كشاوه‌رزی ناوچه‌كه‌ و ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و بیجار دامه‌زرا، به‌ڵام به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی رژیم و دابین نه‌كردنی بودجه‌، له‌ حاڵی حازردا كاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ راگیراوه‌.