بیلاته‌كلیفی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی ورمێ

267
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی “عه‌بدوڵڵا ئه‌مویی میلان” خه‌ڵكی شاری ماكۆ كه‌ نزیكه‌ی یه‌كساڵه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به‌ند كراوه‌، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌بات.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی نزیكه‌ی یه‌كساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، به‌ڵام هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌بات و له‌م ماوه‌یه‌ ته‌نیا دوو جار ئیزنی مولاقات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێدراوه‌. ناوبراو داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی زیندان كردووه‌ كه‌ بارودۆخی په‌روه‌نده‌كه‌ی روون بكرێته‌وه‌، به‌ڵام پێی راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ تا ئێستا كاتی دادگایی كردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م هاوڵاتییه‌ ساڵی رابردوو به‌ تومه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كرا.