بیلاته‌كلیفی سه‌دان كرێكاری ئیخراجی پرۆژه‌ی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز

463q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكوومه‌تی “ئیلنا”، ٣٨٠ كرێكاری ئیخراجی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كارن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كارفه‌رمای شیركه‌تی “كه‌یسوون”، كار و چالاكی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هوازی له‌ رێكه‌وتی ١٢ی مانگی خه‌زلوه‌ری ئه‌مساڵ، دوابه‌دوای ئیخراجی ٣٨٠ كرێكاری په‌یمانیی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی راگرتووه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ بێكاری و بیلاته‌كلیفی ئه‌م كرێكارانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه