بیلاته‌كلیفی سه‌دان كرێكاری شیركه‌تی نه‌وتی ستاره‌ی خه‌لیجی فارس

411
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی “ستاره‌ی خه‌لیج فارس” كه‌ له‌ ئازموونی ئیستخدامی ئه‌م شیركه‌ته‌ په‌زیرش كرابوون، له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، پاش تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له‌ ١٠ مانگ له‌ راگه‌یاندنی ئاكامه‌كانی ئازموونی ئیستخدامی ساڵی ٩٢ له‌ شیركه‌تی نه‌وتی ستاره‌ی خه‌لیج فارس، هێشتا وه‌زعیه‌تی ئیستخدامی ٤٠٠ كه‌س له‌ په‌زیرش كراوانی ئه‌م ئازموونه‌، ناڕوونه‌. شایانی باسه‌، قه‌راربوو له‌م ٤٠٠ كه‌سه،‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌سه‌یان وه‌كوو كرێكارانی پێسپور و فه‌ننی له‌ شیركه‌تی نه‌وتی ستاره‌ی خه‌لیج فارس كار بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچكامه‌یان ئێستخدام نه‌كراون.