راپۆرته‌كان باس له بێكاری و بیلاته‌كلیفی ٥٠٠ كرێكاری شیركه‌تی “حه‌فاری شومال” ده‌كه‌ن.به پێی ئه‌م راپۆرته، شیركه‌تی حه‌فاری شومال به كارمه‌ندان و كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی راگه‌یاندووه كه له سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٤وه هیچ كه‌سێك له‌م شیركه‌ته حازر نه‌بێت و ئه‌گه‌ر تا كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه گیر و گرفته‌كانی ماڵی شیركه‌ت چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌بێ به شوێن كارێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێن. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ١٦ رۆژ له مانگی خاكه‌لێوه، هه‌واڵێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكاران بۆسه‌ر كاره‌كانیان نییه و سه‌دان كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.