بیلاته‌كلیفی سه‌دان كرێكاری كارخانه‌ی فولادی سه‌هه‌ند

614y
راپۆرته‌كان باس له‌ بیلاته‌كلیفی چه‌ند مانگه‌ی ٩٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “فولادی سه‌هه‌ند” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی زه‌نجان دوابه‌دوای داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌كه‌ن.كرێكاران رایانگه‌یاندووه‌، زیاتر له‌ ٣ مانگه‌ چالاكی له‌م كارخانه‌یه‌ راگیراوه، ئه‌مه‌ له‌ له‌ حاڵێكدایه‌ خاوه‌نكار تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگه‌كانی رێبه‌ندان و ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردووی به‌ كرێكاران په‌رداخت نه‌كردووه‌. دوابه‌دوای به‌ڵێنه‌ به‌رده‌وامه‌كانی خاوه‌نكار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كار له‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌، هاتۆچووی كرێكاران بۆ‌ ئه‌م شیركه‌ته‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هێشتا بارودۆخی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری سه‌رله‌نوێی ئه‌م شیركه‌ته‌ روون نییه‌ و كرێكاران هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه‌ شیركه‌تی فولادی سه‌هه‌ند زه‌رفیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ ٨٠٠ هه‌زار تۆن شێمشی چۆده‌نی هه‌یه‌.