دوابه‌دوای راگیرانی هێڵی به‌رهه‌مهێنان له كارخانه‌ی “فولادی میانه”، سه‌دان كرێكاری ئه‌م واحیده به‌رهه‌مهێنانه به بێ په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و باقی مه‌زایاكانیان له بیلاته‌كلیفی و بارودۆخی سه‌خت و دژوار‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دوخراوی كرێكاران و بیلاته‌كلیفی شۆغڵی سه‌دان كه‌س له‌وان ئه‌ویش له سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ، كرێكارانی ماندوو و به‌ره‌وڕووی ژیانێكی سه‌خت كردۆته‌وه. شایانی باسه دوابه‌دوای سپاردنی ئه‌م كارخانه‌یه به به‌شی خسوسی، ژماره‌ی ٣٣٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به شێوه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو و بیلاته‌كلیف ده‌رهاتووه و بارودۆخی ئێستای ئه‌م كارخانه‌یه به هۆی دژایه‌تی نێوان كڕیاران و سازمانی خسوسی سازی ئه‌م ناوه‌نده، به‌كرده‌وه ته‌عتیل بووه.