به هۆی داخرانی مه‌عده‌نی جۆ له كرمان له سه‌ره‌تای ساڵی ٩٤، ٣٨٠ كرێكار بێكار بوون و له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.به پێی راپۆرته‌كان، مۆڵه‌تی دوایین قه‌راردادی كاری كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه له رێكه‌وتی ٢٩ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو كۆتایی پێهاتوووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له دوو هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، تا ئێستا ئه‌م واحیده مه‌عده‌نییه له تهعتیلیدا به‌سه‌ر ده‌بات و كرێكارانی بیلاتهكلیفن. شایانی باسه، پێشینه‌ی شوغڵی زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه، زیاتر له ١٠ ساڵه و به‌شێك له داواكارییه‌كانی ساڵی رابردووی ئه‌وانیش، تا ئێستا له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه په‌رداخت نه‌كراوه.