بیلاته‌كلیفی سه‌دان كرێكار پاش ته‌عتیل بوونی كارخانه‌ی سیمانی تاران

380t

ره‌ئیسی پاراستنی ژینگه‌ی رژیم له‌ شاری “ره‌ی”، هه‌واڵی داخران و راگیرانی هێڵی كارخانه‌ی سیمانی تاران و بێكاری سه‌دان كرێكاری راگه‌یاند.
ناوبراو رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی رێبه‌ندان، رایگه‌یاند: “ته‌واوی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌ی سیمانی تاران به‌ بۆنه‌ی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ و رێكخستنی سیستمه‌كانی ته‌سفیه‌ و فیلتراسیونی هه‌وا تا كاتی درووست بوونی، چالاكی ناكات و ته‌عتیل بوو.” ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌زار و ٨٠٠ كرێكار له‌ ناوه‌نده‌ی سه‌نعه‌تی سیمانی تاران هه‌ڵكه‌وتوو له‌ “غه‌نی ئاباد”ی شاری “ره‌ی” كاریان ده‌كرد.