بیلاته‌كلیفی كرێكارانی ئیخراجی شیركه‌تی خه‌لیجی فارس

204q
زیاتر له‌ ٧٠ كرێكاری ئیخراجی شیركه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس، به‌ هۆی په‌زیرش نه‌كردنی حوكمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان له‌لایه‌ن خاوه‌نكار، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ پێشتر وه‌ك رانه‌نده‌ له‌ شیركه‌تی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس كاریان ده‌كرد، له‌ رێكه‌وتی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ بیانووی كۆتایی هاتنی ئێعتباری قه‌راردادی كار، له‌سه‌ركار ده‌ركران. به‌ وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ دوای تێپه‌ڕ كردنی پێنج مانگ توانیویانه‌ له‌ هه‌یئه‌تی ته‌شخیسی ئیداره‌ی رژیم ده‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كار وه‌ربگرن، به‌ڵام هێشتا خاوه‌نكار حازر به‌ په‌زیرشی ئه‌وان نه‌بووه‌.