بیلاته‌كلیفی كرێكارانی ئێخراجی كارخانه‌ی ئاجۆرشیل ی كوردستان

83 (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٢٠ كه‌س له‌ كرێكارانی “ئێخراجی ئاجۆرشێل”ی كوردستان، له‌ ساڵی ١٣٩١وه‌ له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر دبه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كارخانه‌ی ئاجۆری ماشینی “شیل”ی كوردستان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ٥ كیلۆمێتری جاده‌ی سنه‌ ــــ كرماشان، ماوه‌ی چوار ساڵه‌ كه‌ داخراوه‌ و ٢٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئێخراجی ئه‌م كارخانه‌یه‌، بیلاته‌كلیفن. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به‌ بارۆدۆخی كاریی و مافی بیمه‌كانیان، چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →