بیلاته‌كلیفی كرێكارانی بێكار كراوی به‌رقی گیلان

679y
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكار كراوی سه‌نعه‌تی به‌رقی گیلان له‌ به‌ردم فه‌رمانداری رشت، تا ئێستا به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌كراوه‌ و هه‌روا له‌ بێكاری و بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی”، كرێكاران كه‌ به‌ هۆی داخرانی شیركه‌ته‌كه‌ له‌ كار بێكار بوون، له‌ رێكه‌وتی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان له‌به‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ ره‌شت كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كه‌یان بوون. دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ به‌ كرێكاران به‌ڵێن درا تا كێشه‌ و گرفته‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌فته‌، هێشتا هیچ هه‌واڵێك له‌م پێوه‌نده‌دا‌ به ‌كرێكاران نه‌دراوه‌. شایانی باسه‌ به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارانیش په‌رداخت نه‌كراوه‌.