بیلاته‌كلیفی كرێكارانی ته‌بریزكه‌ف دوابه‌دوای داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌

162q
راپۆرته‌كان باس له‌ داخرانی به‌ته‌واوه‌تی كارخانه‌ی “ته‌بریز كه‌ف”ی مه‌ره‌ند و بێكاری و بیلاته‌كلیفی ٢٠٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ ده‌كه‌ن.
به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا كه‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ به‌ته‌واوه‌تی دانه‌خرابوو، كرێكاران هه‌موو رۆژێك چه‌ند سه‌عات له‌ كارخانه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بوون به‌ڵام چۆن كارێكیان نه‌بوو سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ. هه‌ر ئێستا ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ بێ په‌رداخت كردنی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردووش كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ مه‌ره‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.