بیلاته‌كلیفی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی به‌سته‌به‌ندی پارس

309
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕكردنی نزیكه‌ی یه‌كساڵ به‌سه‌ر كاتی خانه‌نشینی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی كارخانه‌ی “به‌سته‌به‌ندی پارس” له‌ ئۆستانی قه‌زوین، به‌ڵام ئه‌م كرێكارانه‌ تا ئێستا حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان پێنه‌دراوه‌.له‌ نێوان ٨ مانگ تا یه‌كساڵ له‌ كاتی خانه‌نشینی ئه‌م كرێكارانه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا خاوه‌نكار هێشتا حه‌قده‌ست و جه‌ژنانه‌ و پاداشی دواخراو و سه‌نه‌واتی كۆتایی كاری به‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانێك كه‌ ئێستا له‌ كارخانه‌كه‌دا كار و چالاكی ده‌كه‌ن، زیاتر له‌ ٣ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. ئه‌م بابه‌ته‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ كرێكارانی شاغڵی پێشوو سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌ست، هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ نیگه‌رانی كه‌وتنه‌ مه‌ترسی فورسه‌تی خانه‌نشینین.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →