بیلاته‌كلیفی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ره‌نگین نه‌خی سمنان

349q
زیاتر له‌ ٣٨ كرێكاری كارخانه‌ی نه‌ساجی “ره‌نگین نه‌خ”ی سمنان كه‌ له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ خانه‌نشین كراون، تا ئێستا حه‌قده‌ستی دواخراو و سه‌نه‌واتی كۆتایی خزمه‌تیان پێنه‌دراوه‌.
به‌ وته‌ی كرێكاران، سه‌نه‌واتی كۆتایی خزمه‌تی هه‌ركام له‌وان كه‌ به‌ یاسای پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان خانه‌نشین كراون، له‌ نێوان ٩ تا ٣٥ میلیون تمه‌نه‌ كه‌ خاوه‌نكار به‌ بیانووی هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، له‌ په‌رداخت كردنی خۆده‌بوێرێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ١٢ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش به‌ هۆی گرفتگه‌لێكی وه‌ك نه‌نووسرانی راسته‌قینه‌ی عنوانی شوغڵی له‌ پێشینه‌ی بیمه‌ییان و په‌رداخت نه‌كرانی هه‌زینه‌ی ئیزافی خانه‌نشینی پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكار، له‌ ئیمكانی خانه‌نشینی بێبه‌ش و بیلاته‌كلیفن.