راپۆرته‌كان باس له ٩ مانگ بێكاری و بیلاته‌كلیفی ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی “زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل”، دوابه‌دوای ته‌عتیل بوونی ئه‌م واحیده سه‌نعه‌تیه ده‌كه‌ن.
خاوه‌نكاری كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل به بیانووی ئه‌وه‌یكه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌م واحیده سه‌نعه‌تیه ته‌وجیهی ئابووری نییه، چالاكی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ راگیراوه و نزیكه‌ی ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كاخانهیه به بێ په‌رداخت كردنی هیچ چه‌شنه حه‌قده‌ستێك و مافی بیمه‌ی ٩ مانگی رابردوو، بێكار و بیلاتهكلیفن. شایانی باسه، كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل له‌م مانگه‌دا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان له پێناو به‌دواداچوونی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌م كارخانه‌یه و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر ساختمانی ئۆستانداری رژیم له ئه‌رده‌بیل وه‌ڕێخستووه، كه تا ئێستا وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.