بیلاته‌كلیفی كرێكارانی سه‌دی بیجاڕ

448y
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٤ مانگ به‌سه‌ر ئێخراجی ١٤ كرێكاری شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی دروستكردنی سه‌دی شاری بیجاڕ، به‌ڵام هێشتا بیمه‌ی بێكاری ئه‌م كرێكارانه‌ ده‌رنه‌كراوه‌ و هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ وته‌ی كرێكاران، ١٢ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ به ‌ته‌واو كردنی عه‌مه‌لیاتی خاكریزی به‌ده‌نه‌ی سه‌دی شاری بیجاڕ له‌ روودبار، شیركه‌تی په‌یمانكاری جه‌هادی ته‌وسه‌عه‌، ١٤ كرێكاری به‌شی ماشین ئاڵاتی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی به‌ بیانووی ته‌واو بوونی قه‌رارداده‌كانیان له‌سه‌ركار ده‌ركرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كرێكارانی ئێخراجی سه‌دی بیجار به‌ بیمه‌ی بێكاری ناسێندراون، به‌ڵام ئیداره‌ی كار به‌ بیانوو ته‌واوكردنی دروست كردی ئه‌م سه‌ده‌ له‌ دانی بیمه‌ی بێكاری به‌ ١٤ كرێكاری ئێخراجی خۆده‌بوێرێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ هێشتا پڕۆژه‌ی سه‌دی شاری بیجاڕ ته‌واو نه‌بووه‌ و ئێستا نزیكه‌ی ١٥٠ كرێكار له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن.