به پێی راپۆرتی كومیته‌ی دیفاع له مه‌حمود ساڵحی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی یه‌كساڵ به‌سه‌ر ئیخراجی ٤٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ی شیركه‌تی رستن و چنینی “پهرڕیس”ی سنه، ئه‌م كرێكارانه هه‌روا له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كرێكارانه دوای تێپه‌ڕ بوونی یه‌كساڵ هه‌روا له لایه‌ن كومیته‌ی پێڕاگه‌یشتن به سكاڵای كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له ئیداره‌ی كاری رژیم له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه و بارودۆخی كرێكارانی ئیخراجی هه‌روا نادیاره. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م كرێكارانه ساڵی رابردوو له حاڵێكدا له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركرابوون كه له نێوان چوار مانگ تا یه‌كساڵ حه‌قده‌ستیان پێنه‌درابوو.