بیلاته‌كلیفی كرێكارانی كارخانه‌كانی لوله‌سازی خوزستان

390
به ‌پێی راپۆرته‌كان، به ‌هۆی داخرانی كارخانه‌كانی لوله‌سازیی خوزستان، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌گه‌له‌، زیاتر له‌ ٢٢ مانگه‌ بیلاته‌كلیفن.خاوه‌نكارانی كارخانه‌كانی لوله‌سازی خوزستان به‌ بیانووی كه‌مبوونی نه‌قدینگی، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی وامه‌ بانكییه‌‌كان، په‌رداختی حه‌قده‌ست و بیمه‌ی كرێكاران به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئێجتماعی”شی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ قه‌رزدار بوونی ئه‌م شیركه‌ته‌ی لێكه‌تۆته‌وه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ بانكی میلله‌ت سه‌رجه‌م داراییه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی زه‌وت كردووه‌. شایانی باسه،‌ له‌ حاڵی حازردا، زیاتر له‌ ٤٥٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌گه‌له‌ ماوه‌ی ٢٢ مانگه‌ بێكارن.