بیلاته‌كلیفی كرێكارانی كارخانه‌ی فارسیتی دوروود

585y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای داخرانی كاتی كارخانه‌ی “فارسیتی دوروود”، زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكاری ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا، له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.یه‌كێك له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌ سه‌نعه‌تییه‌ رایگه‌یاند: “له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ چالاكی كارخانه‌ی فارسیتی دوروود راگیراوه‌ و له‌ ورودی كرێكاران بۆ نێو ئه‌م كارخانه‌یه‌، پێشگیری ده‌كرێت. له‌ حاڵی حازردا، سه‌ره‌ڕای ٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، بابه‌تی بازخه‌ریدی و داهاتووی كرێكارانی بێكار كراو، بۆته‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وان و له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداره‌وه‌، هیچ كرده‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گیر و گرفتانه‌ ئه‌نجام نادرێت.