بیلاته‌كلیفی كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌

355
راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و بیلاته‌كلیفی ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی “كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌” ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ٢٠ رۆژی رابردوودا، نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری ناوه‌ندی “خۆراكی دام” له‌ موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌، به‌ بیانووی بڕانی گاز له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، بێكار بوون و له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. جیگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكاری كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌، له‌ رۆژه‌كانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →