بیلاته‌كلیفی كرێكارانی مه‌عده‌نی چشمه‌ پودنه‌ و بافت به‌لوچ

973
هه‌واڵه‌كان باس له‌ درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كرێكارانی مه‌عده‌نی چشمه‌ پودنه‌ و كرێكارانی خانه‌نشین كراوی كارخانه‌ی بافت به‌لوچ ده‌كه‌ن.
كرێكارانی مه‌عده‌نی چشمه‌ پونه‌ له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خه‌رمانان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، مانیان گرت و له‌ رۆژی ٨ی مانگی ره‌زبه‌ر به‌ به‌ڵێنێك كه‌ كاربه‌ده‌ستانی فه‌رمانداری سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كرانی مه‌زایاكانیان دابوویان، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كار. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ندین رۆژ له‌م ماجه‌را هێشتا گۆڕانكارییه‌ك له‌ بارودۆخی ئه‌وان پێك نه‌هاتووه‌. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، زیاتر له‌ ٨٠ كرێكاری خانه‌نشین كراوی كارخانه‌ی بافت به‌لوچ له‌ سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی رابردوو چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی سه‌نه‌واتی كۆتایی خزمه‌تی خۆیانن. كاربه‌ده‌ستانی سازمانی خسوسی سازی له‌ كاتی سه‌ردانی كرێكاران بۆ تاران رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌م كارخانه‌ له‌ لیستی سپاردن، ده‌رهاتووه‌ و له‌ژێر پشتیوانی سازمانی گوسته‌رش و نه‌وسازی سه‌نایعی ئێران دا قه‌راری گرتووه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ ته‌سویه‌ حیسابی ئه‌وان نییه‌.