بیلاته‌كلیفی كرێكارانی موجته‌مه‌عی ئیحا گۆسته‌ری شومال

109y
نزیكه‌ی ٦٠ كرێكاری موجته‌مه‌عی به‌سته‌به‌ندی و چاپی “ئیحا گۆسته‌ری شومال”، پاش دوو ساڵ داخرانی ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.كارخانه‌ی ئیحا گۆسته‌ری شومال كه‌ له‌ نزیك شاری “ره‌شت” چالاكی ده‌كات، له‌ دوو ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ به‌ بیانووی گێشه‌ و گرفتی ماڵی، به‌رهه‌مهێنانی خۆیان راگرتووه‌. له‌ كاتی چالاكی ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌، سه‌رجه‌م ١٠٠ كرێكار خه‌ریكی كار بوون، به‌ڵام پاش دوو ساڵ له‌ داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، ٤٠ كه‌س له‌ كرێكاران له‌ ئیداره‌ی كار و باقی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیم شكایه‌تیان كردووه‌. له‌ حاڵی حازردا، باقی كرێكاران به‌ هیوای وه‌رگرتنی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان، لانیكه‌م هه‌ر رۆژ له‌م كارخانه‌یه‌ حازر ده‌بن.