بیلاته‌كلیفی كرێكاران دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی ئاردێل

312y
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی بڕیاری خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “ئاردێل”، بۆ داخرانی ئه‌م واحیده‌ سه‌نعه‌تییه‌ و بارودۆخی نادیاری شوغڵی ٥٥ كرێكاری راگه‌یاند. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كارخانه‌ی ئاردێل كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌ل و په‌لی ناوماڵه‌، نزیكه‌ی ٥٥ كرێكار كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌م ژماره‌یه،‌ نزیكه‌ی ٣٥ كه‌سیان كرێكاری ره‌سمین. شایانی باسه،‌ زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ سه‌خت و زیانباربوونی شوغڵه‌كه‌یان ته‌ئید كراوه‌، نزیكه‌ی ٢٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كردنی مافی بیمه‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌، سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌ دانی حوكمی خانه‌نه‌شینی ئه‌وان، خۆده‌بوێرێت.