بیلاته‌كلیفی هه‌ڵسووڕاوی به‌ندكراوی مافی منداڵان له‌ زیندان

11y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ١٠ مانگ به‌سه‌ر بازداشتی كاتی “سه‌عید شیرزاد”، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسی و هه‌ڵسووڕاوه‌ی مافی منداڵان، هه‌روا به‌ بێ ده‌ركردنی حوكم له‌ بیلاته‌كیفی دا به‌سه‌ر ده‌بات.پارێزه‌ری ئه‌م زیندانیه، سه‌ره‌ڕای داواكارییه‌كانی، هێشتا نه‌یتوانیوه‌ ده‌ستڕه‌سی به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی ناوبراو په‌یدا بكات. سه‌عید شیرزاد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ تا ئێستا دوو جار له‌ به‌شداری له‌ دانیشتنی دادگا، خۆی بواردووه‌ و وه‌كیلی دیاریكراوی نابراویش هه‌روا له‌ تاوتۆی كردن یان مولاقات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ بێبه‌شه‌. شایانی باسه‌، سه‌عید شیرزاد له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌ پاڵاوگه‌ی ته‌ورێز ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ زیندانی ئێوین و دواتر ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج كرا.