بیلاته‌كلیفی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌ندكراو

373y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی سێ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوی سیاسی و مه‌ده‌نی “محه‌ممه‌د موزه‌فه‌ری”، به‌ڵام ناوبراو هه‌روا به‌ شێوه‌ی بیلاته‌كلیف له‌ زیندانی ئێوین راگیراوه‌.
محه‌ممه‌د موزه‌فه‌ری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ‌ و دانیشتووی جنوبی تاران كه‌ كاری چالاكی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ده‌كرد، له‌ رۆژی ٢٦ی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوودا دستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا له‌ بارودۆخی په‌روه‌نده‌ و هۆكاری درێژه‌ی بازداشتی ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌، زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.