بێبه‌شبوونی سه‌دان میلیۆن كه‌س له‌ جیهان له‌ لانیكه‌می خه‌ده‌ماتی بێهداشتی

70
بانكی جیهانی و رێكخراوی جیهانی بێهداشت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك رایانگه‌یاند، لانیكه‌م ٤٠٠ میلیۆن كه‌س له‌ جیهان له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ سه‌ره‌تاییترین خه‌ده‌ماتی بێهداشتی بێبه‌شن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئیتلاعاتی ساڵی ٢٠١٣ی زاینییه‌، لانیكه‌م ٤٠٠ میلیۆن كه‌س له‌ جیهان له‌ ده‌ستپێراگه‌یشتن به‌ سه‌ره‌تاییترین خه‌ده‌ماتی بێهداشتی وه‌ك پێڕاگه‌یشتنه‌كانی پێش له‌دایك بوون، واكسیناسیۆنی منداڵان، ده‌رمانی سێل و ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن، بێبه‌شن. بانكی جیهانی رایگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئه‌م راپۆرته‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ خه‌ده‌ماتی بێهداشتی له‌ ٣٧ وڵاتی جیهان تاوتۆی ده‌كات، نیشانی ده‌دات كه‌ ٦ له‌سه‌دی دانیشتووانی ئه‌م وڵاتانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژاری به‌ره‌وڕوون و رۆژانه‌ ته‌نیا به‌ داهاتێكی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌ك دۆلار و ٢٥ سێنت، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.